دادگای سلێمانی دادوەرى تایبەتی بە کەیسی رۆژنامەنوسان دانا
12:22 - 13/03/2025
زەمەن - سلێمانی
دادگای سلێمانی
رایگەیاند كە بە مەبەستی ئەنجامدانی باشتركردنی مامەڵەی یاسایی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و خێراتر راییكردنی كەیسەكانیان بڕیاریدا
بە دیاریكردنی یەك دادگا (دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/١) بە بینینی كەیسەكانی تایبەت
بە یاسای رۆژنامەگەری.
بەپێی بڕیارێکى
دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى، بۆ لەمەودوا دادوەریی تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان
لە دادگاى شارەکە تەرخان کراوە و لەمەودوا رۆژنامەنوسان بەپێی یاساى رۆژنامەگەریی
سکاڵاکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
بەپێی فەرمانێکى کارگێڕیی دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى
ناوچەى سلێمانى، تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان دوو بڕیارى دەرکردوە کە ئەمانەن:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی
سلێمانی/ 1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنوسان
لەناو شاری سلێمانی و یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا
پیادە دەبێت.
دووەم: سەرجەم
داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی
سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
ئەم بڕیارانەى
دادگاى سلێمانى، لە بەروارى دەرچونییەوە کە ئەمڕۆیە جێبەجێ دەکرێت.
یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007ـی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان دەڵێت:
یەکەم: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێی یاسا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو)
دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێء په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا.
پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت.
لە یاساکەدا، دەربارەی ماف و ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌نووس لە مادده‌ی حه‌وته‌مدا هاتووە، "رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا."
برگەیەکی دیکەی ماددەی حەوت دەڵێت: "رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێت."
هەروەها، "هه‌ر كه‌سێكك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه."