ئایبان چییه
3/11/2025 9:12:00 PM
گوڵاڵە سدیق
ئایبان (IBAN) بریتیە لە کورتکراوەی
International Bank Account Number
کە کۆدێکی بانکی جیهانییە، هەندێ وڵات لە ٣٥ خانە پێکهاتوە، هەندێکی تر لە ٣٢، هەندێک ٢٩، عێراقیش لە ٢٣ خانە پێکهاتوە.
سەبارەت بەوەی عێراق
ــ دوو خانەی سەرەتا بریتیە لە کۆدی وڵات IQ.
ــ دوو خانەی دووەم بریتیە لە ژمارەی نێودەوڵەتی بانکەکە کە پێشی دەگوترێت ژمارەی بەدواداچون.
باقی ژمارەکان پێی دەگوترێت بیبان BBAN بەم شێوەیە:ــ
ــ ژمارەی پێنجەم هەتا نۆیەم بریتیە لەژمارەی بانکەکە لە ناوخۆ.
ــ ژمارە نۆ هەتا دوانزە بریتیە لە ژمارەی لقی بانکەکە.
ــ لە سیانزە هەتا بیست و سێ بریتیە لە ژمارەی بانکی کەسەکە.
ــ ئەم هەژمارە بە دینار (١) و دۆلارە (٢).
ــ جۆری هەژمارەکە ( جاری تاکە کەسی، جاری کۆمپانیا، ودائعە)
ــ دەتوانرێت حساب بانکێکی ئاسایی بگۆڕدرێت بۆ ئایبان.
سودەکانی ئایبان
١ــ باشکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان.
٢ـ خێراکردنی حەواڵەی ناوخۆیی و دەرەکی.
٣ـ ئاسانکردنی پارەدانی ناوخۆیی و دەرەکی.
٤ـ متمانەی نێودەوڵەتی.
٥ـ سەلامەتی و کەمکردنەوەی ڕسک لەکاتی حەواڵات.
ــ لەڕووی یاساییەوە دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق داوای ئایبان لە هەرێم بکات، چونکە هەرێم لەلایەن ناوەندەوە تەمویل دەکرێت.
ــ هەموو جوڵەیەکی دارایی لەڕێی ئایبانەوە چ لەناوخۆ یان دەرەوە چاودێریکراوە.
ــ سەبارەت بەداواکردنی ئەم ئایبانە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بۆ ئەوەیە ڕاستەوخۆ موچە بخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکان بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤.