ئەمریکا سزاى بەسەر گەنجێکی کورددا سەپاند
06:51 - 12/03/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا رایگەیاند، سزا بەسەر تۆڕى تاوانکاریى فۆکسترۆت و سەرۆکەکەى کە رەوا مەجیدە و کوردە دەسەپێنێت.
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا دەڵێت، بڕیارەکەمان لەسەر بنەماى هەواڵگرى داوە، ئەو گروپە لەسەر داواکارى ئێران، هێرشیان کردووەتەسەر باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە ستۆکۆڵم.
بڕیارەکەیان لەسەر بنەمای ئەو گومانانە دادەنێن کە ئەو باندە بە ناوی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشیان کردۆتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران سوودى لەو گروپە وەرگرتووە کە کاریان ئەنجامدانى تاوان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانە و بەکاریهێناون بۆ بەئامانجگرتنى نەیارەکانى.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا، دەست بەسەر سەروەت و سامانى تۆڕەکەدا دەگیرێت و سەروەت و سامانى رەوا مەجید بلۆک دەکرێت.