"پزیشكهكه لهكاتی دهستگیركردندا دەمانچەیەک و دوو مەغزەنی دەمانچە و ژمارەیەک فیشەکی پێبووه"
09:25 - 14/03/2025
زهمهن – ههولێر
ئهو پزیشكهی له ههولێر مهرگی بهكۆمهڵی بنهماڵهكهی ئهنجامدا ، تۆمەتبار كاتێك دهستگیركرا دەمانچەیەک
و دوو مەغزەنی دەمانچە و ژمارەیەک فیشەکی پێبووه.
كاتژمێر 9:30ی
شهوی رابردوو 13ی 3ی 2025، پزیشکێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، ماڵە خەزوورانی
دەداتە بەر دەسڕێژی گولە، ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی، هاوژینی، خوشکی هاوژینی، خەزوور
و خەسووی بکوژێت.
بكوژهكه ناوی
دكتۆر سیروان مهحمودهو پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی بووە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی
تایبەت بووە لە هەولێر.
چهند كاتژمێرێك
پاش روداوهكه ئاسایش دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، كه چوار کەسی ئەو
ماڵباتەی کوشت و ئیستا تۆمەتباری سەرەکییە لەسەر رووداوەکە.
ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا
دەڵێت، دوای ئەوەی لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی
شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەرکەوت تۆمەتبار
(س، م، ع) کە پیشەی پزیشکە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری “دەمانچە” هەستاوە
بەکوشتنی هاوسەری و خەزوور و خەسوو و خوشکی هاوسەری.
ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی
تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە، فەرمانی دادوەریان وەرگرتووە، لە دیمەنێکدا کە بڵاوی
کردووەتەوە دەردەکەوێت، تۆمەتبار بە دەمانچەیەک، دوو مەغزەنی دەمانچە و ژمارەیەک فیشەکەوە
دەستگیر کراوە.