1941 کوردستان

70 كوژراو.. خوێناویترین هێرشه‌ بۆ سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع.. كورد ده‌ڵێ چی؟

11:39 - 07/03/2025

 زه‌مه‌ن – ناوچه‌یی

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ لە سنووری پارێزگای لازقییەی سووریا، شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکداری سەربازانی پێشووی سوپای ئەسەد، لەگەڵ سەربازانی ئێستا وەزارەتی بەرگریی سووریا روویدا. كوردیش ده‌سه‌لاتدارانی ئێستای سوریا به‌ هۆكار ده‌زانێت.

70 كوژراو هه‌یه‌
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: 70 کەس لە لازقیەی سووریا بەهۆی شەڕ و پێکدانانەکانی لە دوێنێوە لە  نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕووخاوی سووریا دەستیپێکردووە، کوژراون.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، جگەلە کوژرانی زیاتر لە 70 کەس، چەندینی دیکەش برینداربوون و بە دیل کەوتوونەتە دەستی هێزە ئەمنییەکانی سووریا، پێشتریش ڕوانگەکە ئاشکرای کردبوو، 48 کەس لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شارۆچکەی جیبلە و دەورووبەری لازقییە کوژراون کە 28 یان لەو چەکدارانە بوون پشتیووانی لە بەشار ئەسەد دەکەن، 40 هاووڵاتی سڤیلیش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژراون، سەرباری ئەوەی 16 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە هێرشەکەی لایەنگرانی بەشار ئەسەد کوژراون.

كورد: ده‌سه‌لاتدارانی ئێستای سوریا هەستیاریی دۆخی سووریایان لەبەرچاو نەگرتووه‌، بەتایبەت کێشەی پێکهاتە و مەزهەبەکان

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە راگەیه‌ندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە رایدەگەیه‌نێت، "ئێمە لەکاتێکدا مەترسی و خەمگینی خۆمان لە رووداوەکان رادەگەیێنین، دەستنیشانی دەکەین، کە ئەو ئاڵۆزییانەی روودەدەن لە ئەنجامی خوێندەنەوەی هەڵەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە بۆ دۆخی سووریا، چونکە هەستیاریی دۆخی سووریا لەبەرچاو نەگیراوە، بەتایبەت کێشەی پێکهاتە و مەزهەبەکان".

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: "ئەو شەڕەی روودەدات وڵاتەکەمان بەرەو کارەسات دەبات و دەبێتە هۆکاری کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان لە سووریا دا".

ئەمە خوێناویترین و تووندترین هێرشە
رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، : "ئەمە خوێناویترین و تووندترین هێرشە بۆ سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو. هەواڵەکان باس لە بوونی کوژراوی دیکە و بێسەروشوێن دەکەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی پێکدادانەکان لە گوندەکانی جەبلە."



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن