'دوو پزیشکە هاوسەرەکەی هەولێر خاوەنی چوار منداڵ بوون'
10:34 - 14/03/2025
زهمهن - ههرێمی كوردستان
دوای ئەوەی شەوی
رابردوو لە روداوێکی تەقەکردندا پزیشکێک هاوسەر و سێ ئەندامی بنەماڵەی هاوسەرەکەی
کوشت، ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پزیشکەکەی راگەیاند.
روداوەکە لە گەڕەکی
کەرتی 5ی فەرمانبەران رویدا، دوای روداوەکە و گەیاندنی تەرمەکان بە پزیشکی داد و ئەنجامدانی
توێکاری، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو چوار کەسە لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بەخاک
سپێردران.
بەپێی زانیارییەکان،
ئەو پزیشکەی تاوانەکەی ئەنجامداوە یەکێک بووە لە پزیشکە بەناوبانگەکان و خاوەنی نەخۆشخانەیەکی
تایبەتە لە هەولێر، هاوسەرەکەشی بەهەمان شێوە پیشەی پزیشک بووە و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی
ژنان و منداڵبوون بووە.
بەپێی وتەی کەسوکاریان ئەو دوو هاوسەرە ماوەی زیاتر
لە ساڵێکە ئەو کێشەیەیان هەیە و خاوەنی چوار منداڵ بوون.
بەپێی زانیارییەکان،
دەوترێت یەکێک لە منداڵەکانیان لە روداوەکەدا بریندار بووە و لەئێستادا چارەسەری
پزیشکی بۆ دەکرێت.