ئەنجامى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و تەیف سامى
06:49 - 09/03/2025
زەمەن - کوردستانى
کۆبوونەوەى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق کۆتایى هات، سەرچاوەیەک لە شاندەکەى هەرێم بە زەمەنى راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارى ناردنى مووچە نەدراوە.
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانە بوو لە لیستى مووچەدا ماون و بوونەتە بەربەست لەبەردەم ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان، سەرچاوەیەک کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە بە زەمەنى راگەیاند، لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لیستی مووچەی مانگی دوو و کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان، گوتیشى، سبەی کۆبوونەوەی دووەم دەکرێت، ئەگەر سبەی لە کۆبوونەوەی دووەم گەیشتنە ئەنجام، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر سبەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.