660 کوردستان

ئەم مانگە ئەم کەسانە دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

07:41 - 13/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مانگى رابردوو، بەشێک لە خانەنشینانى پێشمەرگە کە ژمارەیان حەوت هەزار کەسبوو، مووچەى مانگى یەکیان وەرنەگرت، بەرپرسێک لە وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، ئەم مانگە دوو مووچەیان پێدەدرێت، یەکێکیان هى مانگى پێشووە و ئەوى دیکەیان هى ئەم مانگەیە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هۆکارى پێنەدانى مووچەى ئەو حەوت هەزار خانەنشینە لە مانگى رابردوودا، تەواونەبوونى گواستنەوەى دۆسیەى خانەنشینییەکانیان بوو بۆسەر وەزارەتى دارایى، ئێستا کارەکانیان تەواوبووە و ئەم مانگە دوو مووچەیان پێدەدرێت.

 

گوتیشى، لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بەڵێنیان پێدراوە، خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ مووچەی مانگی دوو، مووچەی مانگی یەکیش وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن