561 کوردستان

بنكەی ژین لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی پارێزگاری سلێمانی خەڵات دەكات

07:32 - 31/07/2019

"زەمەن"
بنکەی ژین بەرامبەر پشتوانییەکانی خەڵات دەبەخشێتە هەڤاڵ ئەبوبەکر و رایدەگەیەنن: بەهۆی ئەو هەوڵانەوە، بنكەكە بوەتە ناوەندێكی شارستانی و كەلتوری نەتەوەیی.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ٣١/٧/٢٠١٩ بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی‌ کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی بەهۆی پشتیوانی و هەوڵەکانییەوە خەڵاتیان بەخشییە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی.

لەلای خۆشییەوە رەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی ژین ڕایگەیاند "بەهۆی ئەو هەوڵانەوە، بنكەكە بوەتە ناوەندێكی شارستانی و كەلتوری نەتەوەیی". 

هاوکات پارێزگاری سلێمانی دەربارەی بنکەی ژین دەڵێت "بنكەی ژین پارێزەری رەسەنایەتی و فەرهەنگ و كلتورییە و بەشێكی گەورەی میراتی مرۆڤایەتییان لە بنكەكە پارستووە".

بنکەی ژین لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەلایەن شارەزایانی‌ بواری‌ ئەرشیف و بەڵگەنامەیی‌ دامەزرێنراوە، و جگە لە ‌کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە‌ و وێنەی‌ لەبارەی‌ مێژووی‌ میللەتی‌ کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ رۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ‌ناوچوون پاراستووە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی‌ ناوازەی‌ نوسەران و زانایانی‌ کوردی‌ بە چاپگەیاندوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن