بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی" ڕێكـ نەكەوتون!؟
2/23/2019 9:11:00 AM
فەرەیدون کونجرینی
هەروەك چۆن دوابەدوای ڕێكەوتــنامەی دەباشان ڕەخنەكانمان لە ڕوی یەكێتی رانەگرت و بەردەوام بوین لەو گەندەڵی و خۆبەخۆیەیی سەرانی یەكێتی تێدا گەشەدەكات، لەباش ڕێكەوتنە سیاسیەكەی گۆڕان و پارتیش بێدەنگ نابین هەمو ئەوانەی لەڕابوردودا ڕویانداوە وەبیریاندێنینەوەو دەشبین بەبەربەست بۆداهاتویان.
وەك چۆن ڕێكەوتننامەی دەباشان كرایە گەمەیەكی سیاسی و خەڵكی پێ سەرقاڵكرا " ڕێكەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی هاوشێوەیەتی و پارتی دەیەوێ هەگبەی سیاسی خۆی وەك یەكێتی نمایشكات"
واژۆكردنی ڕێكەوتنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەومەبەستە ئەنجام نەدراوە گۆڕان لە هەموو پێشنیارو پێشنیازو پڕۆژەكانی ڕابوردوی پاشگەزبێتەوەو بێدەنگبێت لەوەی پارتی و یەكێتی ئەنجامیانداوە" ڕێككەوتنی سیاسی 18ی شوبات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پشویەكە تا باشتر هەناسەبدات لە ماراسۆنی سیاسی داهاتو" گۆڕان لانادات لەبەرنامەی خۆی چونكە بەپێی ئەوبەرنامە دامەزراوەو بۆتە ویستگەی بزوتنەوەكە"
لە ئەرشیفی 10ساڵی رابردوی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە كەلە هەوڵی سزادانی پارتیدابوە بە ڕێگەی دادوەری یاسایی و سەربەخۆ لە
١. تیرۆركردنی ڕۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان و پێشێلكاری و قۆرخكردنی ئازادی و هەمو ئەوانەی بێسەروشوێنكراون لە ماوەی دەسەڵاتی ئەو پارتەدا.
٢. ڕێگری كردنی سەرۆكی پەرلەمان و دورخستنەوەی وەزیرەكان
٣. نانبڕاوانی فەرمەنگەكان
٤. داهاتی نادیاری ساڵانی ڕابردوی نەوت و كانزاییەكان
٥. كارەساتی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی
٦. ڕادەستی شەنگال بە داعش
٧. ململانێكردن و كێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی نێوان باكورو خۆرئاوا بەهەمو پێوەرەكان.
٧. ناردنە دەرەوەی ئەوپارانەی بەناوی دوبنەماڵەوە لە بانكەكانی دەرەوە حەشاردراون.
٨. دەیان نمونەی وەك ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی بەناوی حكومەتەوە لە ولاتی توركیا وەرگیراوەو هتد...زۆرن كەلە دروستبونی گۆڕانەوە ئاشكراكراوە.
٩ . ساختەكاری هەڵبژاردنەكان
ئامانجی پارتی شـ" لە واژۆكردنی ڕێكەوتننامەی سیاسی 18ی شوبات" بەو مەبەستەنیە چیدی دزی و تاڵانی و سەروەت و سامانی هەرێم بەهەدەرنەدات و بێــ پرسی حكومەت و خەڵك ئیتفاقی سەربەخۆی بازرگانی ڕاگرێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ڕادەستكردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و گەڕانەوەی زەویە داگیركراوەكان و دەستبەرداربون لە كێڵگە نەوتیەكان" پارتی چاكسازی پێناكرێ چونكە ئەو چاكسازیەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پارتی پێ لاواز دەبێت و دەسەڵاتی ڕەهای نامێنێت.
واژوكردنی ڕێكەوتنی سیاسی لەلایەن پارتیەوە هەوڵدانە بۆ بێدەنگ كردنی بزوتنەوەی گۆڕان و قۆرخكردنی هەموو ئەو سەدان پڕۆژەی هەیبوە لە سەرەتای ڕێخكراوەیی تا ئێستای دەسەڵات" پارتی و یەكێتی بەداهاتی نەوت و گومرك نەبێت ناتوانن لەو دەسەڵاتەدانەبن كە تا ئێستا هەیانبوە" ئەوەی پارتی مەبەستیەتی بێدەنگ كردنی بزوتنەوەی گۆڕانە بانگێشتكردنیەتی بۆ گۆماوی گەندەڵی هەرچەند یاساكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەنادات ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەر بەرپرسێكی پارتی یان یەكێتی بیركاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان هێڵی سوری هەیە، لایەنەكانیتر سنوریان نیە" گۆڕان بەبنەما سیاسیەك لەسەرەتاوە هاتوە كاردەكات پشتیوانی خەڵكی مەدەنی و ڕۆشنبیران و سیاسەت مەدارو هەمو ئەوهاوڕێیانەی پشتیوانیانكرد لە ڕێكخراوەییەوە بۆ قۆناغەكانی ترو تا گەیشتە بەشێك لەدەسەڵات.
سوپاسی خەك و هەمو ئەوانە دەكات لە قوڵایی ترین مەترسی و دەسەڵاتی دیكتاتۆری دو حیزب سەری هەڵدا" گۆڕان بەرنامەی سیاسی و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆیی هەیە كە دەیان بڕگەو سەدان تەوەر لەخۆ دەگرێ وەك
1 ـ ئاسایش
2ـ سامانی مرۆیی
٣ـ ئامانجەنیشتمانیەكان
٤ـ ڕۆشنبیری و داهێنان
٥ـ ئامانجە دیموكراسی یەكان
٦ـ ئابوری قەڵاچۆكردنی گەندەڵی
٧ـسامانی سروشتی و دەیان و سەدان پڕۆژەی ئەم بزوتنەوەیە كەهەموان ئاگادارن لە نۆ ساڵی ڕابرودودا خراوەتە ڕوو داواكاری و پێشنیارەكانی كۆمەڵی مەدەنی پێك هاتون لە سەدان پڕۆژەو بڕگەی خزمەتگوزاری بەهەمان شێوە دەسەلاتی ئەوكات هێشتا لەژورەتاریكەكاندا حەشاریداون و گرنگی پێ نایات.
بە هێزی چەك سەدان پێشێلكاری ئەنجامدراوە، هەتا مافیاگەرێتی هێزی حیزب و تاكڕەوی بونی هەبێت كاتی زۆرترمان دەوێت لەوەی خەڵك هۆشیاركرێتەوە تا بەهزرو بیری ئایندەی گەلەكەی بزانێت چۆن بەدی دەهێندرێت ، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان مەبەستیەتی لە بەرژەوەندی خەڵكدایە و بەپێی پلاتفۆڕمی كاری یاسایی كردوە.
پارتی و یەكێتی بەجۆرێك نەخشەڕێگای حكومەت و پەرلەمانیان داڕشتوە" گەر هەمو لایەنەكان دەرچن لە حكومەت بێ هیچ كێشەیەك دەتوانن حكومەت بەرن بەڕێوە بەڵام ئیرادەی گەل توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە" لەماوەی 27 ساڵی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان كێشەو گرفت نەبوە بۆ حكومڕانیكردنی پارتی و یەكێتی بەڵكو بونەتە كێشە بۆ خەڵك لە هەموی كاریگەرتر! بەبەرچاوی خەڵكەوە بەرهەمی كانزاهی دەردەكەن و سامانی سروشتی دەفرۆشن و باج و سەرانەیەكی زۆر كە ڕۆژانەی بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەنە دەكرێ" لە هەمانكاتدا هاوڵاتیان لاوازدەبن و چینی هەژاری سەردەكەوێ"
پارتی و یەكێتی دەسەڵاتێكی وەها ڕەهادیكتاتۆری ئەنجام دەدەن ئاساییە بۆیان" نەك هەر ئەوەی لە چوارساڵی رابردوو بە گۆڕان كرا بەڵكو دەتوان گردەكەش داگیربكەن و گۆڕانیش دوربخەنەوە لە هەموو كاروبارێك تەنانەت كاری ئۆپۆزسیۆن نیشیان لێ قەدەغە دەكەن و مێدیاو ڕۆژنامەكانیشیان پێدادەخەن" هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بون دژایەتیكردنی حزبی دەسەڵات نییە بەتەنها" هەموان لە واقعی ئەو دو بنەماڵە گەیشتوین كە زادەی یەكن و ئامانجیان چۆنە، من وەك خۆم كاتێك ڕەخنەم ئاراستەی پارتی و یەكێتی كردوە و دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆرییان نوسیومە بونی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوكات ڕەوانشاد جێگیری سكرتێری یەكێتی بوو " بەڵێ ئەوكات خراپتر لەئێستا دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام مێدیاو گروپێكی كارا بونی نەبوو تا هەمو راستیەكان ئاشكراكات" دەبێت سوپاسی هەمو ئەو هاوڕێیانە بكەین كە ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێستایان بەرپاكرد" گۆڕان پشتی بە نوسەری بوێربەست و دامەزرا" كێــش دەتوانێ لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانی باشتری پێبكرێ بابچن جوڵاوەیەكی نوێ دامەزرێنن و خۆیان لەو گۆمە ڕەشە مەنگە بهاوێژن"