وێنەى ئەو دوو کەسەى بڵاوکرایەوە کە لە بۆردومانى سەر ئۆتۆمبێلەکەى حاجیاوا شەهیدبوون
08:55 - 03/02/2025
زەمەن - کوردستانى
کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وێنە و ناسنامەى دووان لەو کەسانەى بڵاوکردەوە کە لە بۆردوومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە حاجیاوا شەهیدبوون و دەڵێت، یەکێکیان ناوى دلاوەر هەرەبۆیە و ئەندامى پەیەدەیە، ئەویتریان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ساڵیحە ڤیانە و ناوى هەیفا عەرەبۆیە.
بەگوێرەى ئاژانسى فورات نیوز، دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ خەڵکی شاری دەرباسیەیە و لە ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە، هەیفا عەرەبۆش خەڵکی هەمان شارە و لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی ددیلەکی دەرباسییە لەدایکبووە.
دەشڵێت، هەردووکیان لەو ئۆتۆمبێلەدا شەهیدبوون کە لە رۆژى 27ى مانگى رابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیاوە لە دەروازەى قەزاى حاجیاوا کرایە ئامانج.