988 ئابوری

نرخى دۆلار زیاتر دابەزى زەمەن هۆکارەکەى ئاشکرادەکات

06:35 - 01/03/2025

زەمەن - کوردستانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.

 

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 147,850 دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانى 100 دۆلار بەرامبەر 148,250 دینار بووە.

 

هۆکارى دابەزینى نرخى دۆلار بۆ ئاستى 147 هەزار دینار، لێدوانێکى عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکی ناوەندیى عێراق بوو کە ئەمڕۆ رایگەیاند، لە عێراق فرۆشتنى دۆلار بەشێوەیەکى زۆر شەفاف بەڕێوەدەچێت و بە باشترین سیستم کۆنترۆڵى پرۆسەکەیان کردووە.

 

هەروەها رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر بانکەکانى عێراق نییە و بەردەوامدەبن لە هەوڵەکانیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێچوونەکان لە جیهاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن