ئەو 20 كوردەی لە بەلەمە چوپەكەدا بێسەروشوێنبوون، چارەنوسیان ئاشكرابوو
01:13 - 02/03/2025
زەمەن - كوردستانی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
بەلەمێکی چوپی کۆچبەران به زیاتر له 100 كۆچبه‌ره‌وه لە نۆکەندی ئینگلیز کون ببوو.
ڕه‌نج پشده‌ری،
چالاکوانی کۆچبەران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "چوپێکی کۆچبەران
کە زیاتر لە 100 سەرنشینی لەسەرە لە نۆکەندی ئینگلیز کون بوە، هاونیشتمانییەک دەڵێت،
برازایەکی ئەو و زیاتر لە 20 کوردی تێدایە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر چوپه‌كه بون تا كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هێڵی
ئینتەرنێتیان هەبوه و نامەیان ناردوه، ئێستا هیچ هه‌واڵیان نه‌ماوه.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و ڕه‌نج پشده‌ری، زیاتر له 20 كۆچبه‌ری كورد له‌سه‌ر
ئه‌و چوپه‌ن كه له فڕه‌نساوه به‌ڕێكه‌وتوه بۆ بریتانیا، له ئێستاشدا پۆلیسی فڕه‌نسا
داوای لۆکەیشنی شوێنی روداوەکە ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێت به هانایانه‌وه.
كەمێك
بەر لە ئێستاش رەنج پشدەری، چالاكی بواری کۆچبەران لە ئەورووپا کە بەدواداچوونی بۆ
رووداوەکە کردوووە نوسیویەتی: "نزیک کاتژمێر 12:30ـی ئەمڕۆ پۆلیسی فەرەنسا بە
هانای کۆچبەرەکانەوە چوو و رزگاری کردن".