زانیارى نوێ لەبارەى ئەو مامۆستاى زانکۆیەى ئەمڕۆ لەلایەن خاڵییەوە کوژرا
09:19 - 03/02/2025
زەمەن - کوردستانى
بنەماڵەى لەنیا ئەحمەد، ئەو مامۆستایەى ئەمڕۆ لەلایەن خاڵییەوە بە چەقۆ کوژرا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، بکوژ ئالودەى مادەى هۆشبەر بووە و پێشتریش داعش بووە.
لە راگەیەندراوەکەى بنەماڵەى لەنیا ئەحمەددا هاتووە، لەنیا تەمەنى 33 ساڵ بووە، خێزاندارە و خاوەنى دوو منداڵە، مامۆستای بەشی زمانی عەربیە لەزانکۆی چەرموو، هیچ کێشەیەکی نەبوو لەگەڵ هیچ کەسێک ئافەرەتێکی لەخواترس و متەدین وسەنگین وخانەدان بوو وخاوەن بڕوانامەی ماستەربوو.
ئەوەش هاتووە، لەلایەن خاڵێکیەوە بەناوی (حمزە حمید) بەشێوەیەکێ دڕندانە شەهید کراوە بکۆژ ئالوودەبوی مادەی هۆشبەر و تیرۆستی داعشە، پیشتریش لەساڵی 2016 چووبووە ناو داعش و لەلایەن ئاسایشەوە ماوەیەک سزادار بەڵام نازانین چۆن ئازاد کراوە کەخۆی وتویەتێ من داعشم.