372 کوردستان

بەفرو باران دەبارێت

01:39 - 03/03/2025


‌زەمەن – هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی، کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی 3ـی 2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی ئێوارەش ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، بە تایبەتی لە ناوچە  شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەلات .

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش، ئاماژە بەوە کراوە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە، 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی، نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە 4ـی 3ـی 2025، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان تەنکە هەوری بەرز دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2  پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

AM:11:17:03/03/2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن