269وتار

ژەهرخواردکردن !

10/27/2022 1:43:00 PM
شاڵاو ئەبوبەکر عەلی

“ ژەهر یان موادی سامە و کوژەر “ بریتییە لە پێکهاتەو گیراوەی زیانبەخش و دژە ژیان کە هەندێکیان بە سروشتی و بێدەستکاری لەسروشت دا هەن وەک “ الزئبق “ یان موادی کیمیایی و ئاوێتە کراون وەک “ سیانید “ و “ سم،  البوتولينيوم  “ و “ زەرنیخ “  و چەندانی تر ، کە هەندێکیان وەک سیانید لە ماوەی چەند چرکەیەک دا کەسەکە دەکوژێت یان زەرنیخ کە بەپێی ئامارەکان تا ئێستا نزیک بە 100 ملیۆن کەس لە جیهان دا بەرکەوتوون بەو ماددەیە . 

کە هەندێک ژەهری تایبەت یان موادی پزیشکی ترسناک تیای دا بەکاردێت کە ڕەنگە بەکارهێنان و کوشتنی تاوانلێکراو حەتمی و خێرا بێت یان بەپێی تێپەڕبوونی کات کاری خۆی بکات و ببێتە هۆی مردنێکی هێواش و وردە وردە وێران و ماندووکردنی ئەندامەکانی جەستەی تاوانلێکراو بەتایبەت گەر بە ژەهراویبوونەکەی نەزانیبێت .

 ▪️ یاسا چۆن باسی دەکات ؟

یاسای سزادنی عێراقی بە بەش و ماددەیەکی سەربەخۆ باسی نەکردووە بەڵام لە چەند ماددەیەک بەشێوەی بڕگە هاتووە وەک ماددەی 406 / بڕگەی 1/ب  باسی کوشتن دەکات بە ڕێگای ژەهر کە بەکوشتنێکی ترسناکی داناوە و بە بارودۆخی توندکەر “ ضرف مشدد “ دایناوە و سزای بکەری تاوانی کوشتن لە زیندانی هەتاهەتایی دەکات بە سزای لە سێدارەدان .
* ئەگەر تاوانلێکراو بە ژەهرەکە نەمرد سزای تۆمەتبار چیە؟

لێرەدا دەبێت جیاوازی بکەین ئایا تۆمەتبار قصدی کوشتنی هەبووە ؟ یان تەنها مەبەستی نەخۆش و دەردەدارکردنی تاوانلێکراو بووە ؟ یان تەنها ئازاردانێکی کاتی ؟

یەکەم - گەر قصدی کوشتنی هەبوو و فعلا تاوانلێکراو مرد ئەو ماددەی ئاماژەم پێکرد 406 و سزای لە سێدارەدان شمولی دەکات .

بەڵام گەر قصدی کوشتن هەبوو بەڵام تاوانلێکراو بەهەر هۆکارێک نەمرد لەدەرەوەی ئیرادەی تاوانکار لێرەدا شروع لە قتل ڕوو دەدات “ لێرەدا تکییفی ماددەکەی دەبێت بە 406/31  و سزای تۆمەتبار لە سزای لە سێدارەدانەوە دادەبەزێت بۆ زیندانی هەتاهەتایی “ واتە بیست ساڵ “

دووەم -  ئەگەر قصدی کوشتن نەبوو تەنها ئامانج لێی نەخۆش خستن و لەدەست دانی ئەندامێک یان بەشێکی جەستە یان هەستێک لە هەستەکان  بێت بەو ژەهرە، لێرەد پێویستە دادگا ڕای خەبیر وەک  پزیشکی پسپۆر یان لیژنەی پزیشکی وەربگرێت کە ئایا کاریگەری یەکانی ژەهرەکە چین و  چ کەمئەندامی و نەخۆشی یەکەی بەردەوام یان کاتی توشی تاوانلێکراو دەکات ؟

 

لێرەدا گەر سەلمێندرا جۆری ماددەکە تەنها زیان دەگەیەنێت و نابێتە هۆی کوشتن و لیژنەی پزیشکی پشتڕاستی کردەوە و بەڵام دەرکەوت ماددەکە بووەتە هۆی “ عاهە مستدیمە “ و دروست بوونی پلەی پەککەوتەیی و لەدەستدانی ئەندامێک هەستێک یان زیاتری تاوانلێکراو  بەبەردەوامی ئەوا بەپێی ماددە “ 412 / بڕگەی / 1 “  کە سزاکەی بریتییە لە زیندانیکردن کە لە پێنج ساڵ دەست پێدەکات و دەگاتە پانزە ساڵ کە بەڕوونی لە ماددەکە باس لە پێدانی ماددەی زیانمەند و ژەهر “ ضارە “ دەکات  .

 

سێیەم -  ئەگەر هات و ژەهرەکە تەنها ئامانج  لێی ئازار و دەردو نەخۆشی یەکی کاتی بوو و وەجۆری ماددەکەش تەنها بەکاتی زیان بگەیەنێت بە کەسی تاوانلێکراو
لێرەدا بەپێی ماددە “ 413  / بڕگەی / 3 “ کەسی تۆمەتبار کە هەستاوە بەکارەکە سزا دەدرێت بە سزای حبس کە بە بەندکردن دەبێت بۆماوەی سێ ساڵ .

 

لە کۆتایی دا

هەندێک تاوان هێند ناشرینن بەهیچ سزایەک تاوانکار پاک نابێتەوە چونکە جگە لەوەی مافی ژیان سەندنەوە و کوشتن تاوانێکی گەورەیە، بەکارهێنانی ڕێگای سامناکی وەک ژەهر تاوانەکە هێندەی دیکە گەورە دەکات چونکەگیان کێشان و مردن کۆتا ئازاری تاوانلێکراوە و ڕەنگە دەیان ڕۆژ و مانگ و تا ساڵ و چەند ساڵ بەو دەردو ئازارەوە بتلێتەوە ئەو جا بمرێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن