کامێراکانی چاودێری لەکوێی یاسای هاتووچۆ دان
1/19/2023 2:53:00 PM
شاڵاو ئەبوبەکر عەلی
یاسای هاتووچۆ ژمارە “ 86 “ ساڵی “ 2004 “ لە هیچ کام دەق و ماددەکانی دا باسی کامێرای چاودێری ناکات، چونکە ئەو کات کە قانونەکە دەرچووە بەم شێوەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تەکنەلۆژیا پێشنەکەوتبوو وە بارودۆخی ئابوری و ڕێگاوبان و شەقامەکان گونجاو نەبوون بۆ جێکردنەوەی دانانی کامێرای چاودێری بەو شێوە وردو دقیق و بەربڵاوە و هەر شێوەیەکی تر ..
گەر بیانووی یاسایی ئەوە بێت کە وەزیر و بەڕێوبەری گشتی دەسەڵاتیان هەیە بۆ ئاسان جێبەجێکردنی یاساکە ئەمە ئەوە ناگرێتەوە بەبێ پاڵپشتی یاسایی “ ابداع “ بکەیت لە ڕێساکانی هاتووچۆ و چاودێری دا و ماددەکەش دەسەڵاتەکانی حصر کردووە کەدەتوانرێ بەڕێنمایی دەربکرێن کە ئەمانەن :
1- فێرکردنی چۆنێتی شۆفێری ئۆتۆمبێل .
2- گەراج و شوێنی ئەهلی پشکنینی ئۆتۆمبێل .
3- گۆڕین و گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبیل و ڕەنگ و ژمارە و شوێنی دانان و لایەنی دروستکردنی .
جگە لەمانە یاسای هاتووچۆ لە زۆربەی ماددەکانی تەئکید لە وریایی شۆفێر بۆ شۆفێری و شەقام پیادەڕەوان دەکاتەوە ئایا شۆفێر بەردەوام چاوی لەسەر گێچی خێرایی و عەمودی کامێراکانی تیژڕەوی بێت ئاگایی دەمێنێت ؟!
پارێزەر
شاڵاو ابوبکر علی