لە پەراوێزی سەرداناکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای کوردستان
12/23/2022 12:04:00 PM
د.زوبێر رەسوڵ
بافڵ تاڵەبانی ئەگەرچی تەمەنێکی زۆر کەمی هەیە لە کاری
سیاسیدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بە وردی سەیری هەنگاوە سیاسییەکانی بکەین لە
چەندین وێستگەی سیاسی پڕ لە کێشە و ململانێدا پەڕیوەتەوە. لە ٢٠١٨ بافڵ تاڵەبانی تەنیا سێ ساڵ بوو هاتبووە ناو
گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەو کات نە پۆستی حکومی و نە پۆستی حزبیشی هەبوو،
یەکێتی بە دۆخێکی پڕ لە کێشەدا گوزەری دەرکرد، مام جەلال نەخۆشکەوتبوو، بەشێک لە
سەرکردەکانی یەکێتیش چاوەڕێی دابەشکردنی میراتی سیاسی و ئابوری یەکێتی و مام جەلال
بوون، دکتۆر بەرهەمیش لە یەکێتی جیابووبووە و خەڵک چاوەرێ ئەوەیان دەکرد وەک
نۆشیروان مستەفا نیوەکەی یەکێتی لەگەڵ خۆی ببات. بافڵ تاڵەبانی کە ئەوکات زۆر لە کەسایەتییە
سیاسی و حزبەکانیش حسابیان بۆ نەدەکرد بەڵام سێ هەنگاوی سیاسی چارەنوسازی لە
بەرژەوندی خۆی و بنەماڵەکەی یەکلاکردەوە، کە دواتر دەروازەیەک بوون بۆ بافڵ
تاڵەبانی بۆ گەیشتن بەو کاراکتەرە سیاسیەی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان.
یەکەم هەنگاوی بریتی بوو له دوورخستنهوهی ههموو ئهو كاراكتهرە سیاسیانەی تری
یەکێتی جگه لهبنهماڵهی تاڵهبانی، كه دهیانویست سهركردایهتی یهكێتی له
دوای تاڵهبانی باوك بگرنه ئهستۆ، نەک هەر ئەوە بەڵکو لە هەڵبژاردنە
پەرلەمانییەکانی عێراقیش (٢٠١٨) دووەم دەنگی هێنا لە دوای پارتی و دکتۆر بەرهەمیشی
رازیکرد کە بگەڕیتەوە ناو یەکیتی.
هەنگاوێکی تری زۆر كاریگهر كه بافل تاڵهبانی توانی روڵی
سەرەکی تێدا ههبێت بریتی بوو له بەربەست دروستکردن لە بەردەم پڕۆسەی ریفراندۆم کە بە ئاراستەیەکی نێگەتیڤ لەسەر تەواوی هەرێمی کوردستان و هەتا بەشەکانی تری
کوردستانیش کەوتەوە، تا ئاستێك كهس پێشبینی ئهوهی نهدهكرد بافل تاڵهبانی ئهو
كهسه بێت کە بتوانێت ئهو سەفقە سیاسیە قورسە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامبدات.
ئەم هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی (مەبەستم لە باش و خراپی هەنگاوەکە نییە) کاریگەری بهسهر
تهواوی پرۆسهی سیاسی جێهێشت.
ویستگەی سێیەمی تاڵەبانی کوڕ، دانانی دکتۆر بەرهەم بوو
لە ٢٠١٨ بە سەرۆکی کۆماری عیراق، بەبێ رەزامەندی پارتی. چونکە تاوەکو مام جهلالیش
له ژیاندا مابوو کاندیدی پۆستی سهرۆك كۆمار ههمیشه به راوێژی نێوان بارزانی و تاڵهبانی یهكلادهكرایهوه، بهڵام
كاریگهری سهفقهكهی بافل تاڵهبانی بهبێ گهرانهوه بۆ بارزانیو راوێژكردن
بهلایهنهكانی تر توانی دكتۆر بهرههم بخزێنیته ناو ئهو یاریهو یهكلایهنه
پۆستی سهرۆكی كۆمار یەکلابکاتەوە، به جۆرێك کە له دوای 2003 یهكهمجار بوو کە
پارتی و یهكێتی بە دوو كاندیدی جیاواز بچنە کێبڕکێووە. ئەم هەنگاوە بووە سهرهتایی
قۆناغێكی تری ململانێ سیاسیهكان نێوان یەکێتی و پارتی، تا ئەمسالیش پۆستی سەرۆک
کۆمار هەر بەم کێبرکێێە یەکلاکرایەوە، بەڵام دیسان بافڵ تاڵەبانی هەموو هێلکەکانی نەکردە
سەبەتەیەکەوە یاریەکەشی گەمەی سفڕی (Zero-sum game) نەبوو
چونکە بە سودی بافڵ شکایەوە و بووە هۆی دورخستنەوەی دکتۆر بەرهەم لە پڕۆسەی سیاسی
لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبەتە ئەگەر ئاوابوونی ئەستێرەی سیاسی دکتۆر
بەرهەمیش نەبێت بەڵام ئەستەمە بە سەنگی جاران بگەڕێتەوە.
ئامانجی ئهو نووسینه هەڵسەنگاندنی چاڵاکییە
سیاسییەکانی بافڵ تاڵەبانی نییە، کە ئایە هەنگاوی دروستن یاخود لە بهرژهوهندی پرۆسەی
سیاسین لە هەرێمی کوردستاندا، بهڵكو شیکارکردنی هەنگاوە سیاسییەکانی سەرکردەیەکی
تازەی گۆڕەپانی سیاسییە کە بەدوای بونیاتنانی دەسەڵات و دروستکردنی کاریگەری سیاسی
دەگەڕێت. تێگەییشتن لە هەنگاوی سەرکردە سیاسییەکان زۆر گرنگە، چونکە پرۆسهی سیاسی
له كوردستاندا، یاخود روونتر بلێین ململانێی سیاسی له ههرێمی كوردستان ئهگهرچی
له چوارچێوهی چهند دامهزراوهیێكی به ناو ‘’پارتی سیاسی’’ ئۆرگانیزه
كراوه، بهڵام لە راستیدا چوارچێوهی ململانێكان قهت له لایهن حزب وهك دامهزراوهیهكی
سیاسی ئیداره نهدراون، بهڵكو هەمیشە له لایهن كهسایهتیه سیاسییهكان و سهركردهی
یەکەمی حزبهكان یهكلاكراوهتهوه. بۆیه بوونی كاراكتهرێكی سیاسی كاریگهر بهسهر
پرۆسهی سیاسی شتێكی تازه نیه ههمیشه ئامادهیی ههبووه له گۆرهپانی سیاسی
ههرێمی كوردستاندا. ئەم هەنگاوە تازانەی بافڵ تاڵەبانی دەتوانرێت لە چەند وێستگەو
چالاکیەکی تری سیاسیدا تێبینی بکرێت بە تایبەت لەم دوو ساڵەی دواییدا بافڵ
تاڵەبانی سەرقاڵی بونیاتنانی دەسەڵاتی جەماوەری و کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆیەتی کە
بتوانێت وەک سەرکردەیەکی بەهێز دەرکەوێت لە گۆرەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا.
هەنگاوی یەکەمی ئەم چاڵاکیانە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵات لە
٨ تەموز ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات کاتێک بافڵ تاڵەبانی توانی زیرەکانە و بێ توندوتیژی کودەتایەکی سپی بەسەر لاهور
شێخ جەنگیدا بکات و لە دەسەڵاتی دووربخاتەوە. بە ئەگەرێکی زۆر ئەگەر بافڵ تاڵەبانی
ئەمەی نەکردبایە لەچەند مانگێکدا لاهور شیخ جەنگی بە تەواوی دەستی دەگرت بەسەر
یەکێتی و کوڕانی مام جەلالی دوور دەخستەوە لە دەسەڵات، ئەمە سەرکەوتنێکە دواجار دەچێتە
خەرمانەی سەرکردایەتی سیاسی بافڵ تاڵەبانی.
هەنگاوی دووەم بریتی بوو لە ئیدارەدانی ململانی لەگەڵ
پارتی کە یەکێتی زۆر پێویستی پێبوو، چونکە لە دوای دورخستنەوەی لاهور جەنگی کە
بەشێکی زۆر پێگە جەماوەرییەکەی پەیوەندی هەبوو بە دژایەتیکردنی پارتی، یەکێتی زۆر
پێویستی بە پرکردنەوەی ئەو کەڵینە سیاسییە هەبوو کە گوتاری لاهور جەنگی لە ناو
یەکێتی جێیهێشتبوو. دەکرێت بڵیین کە بەشیکی ئەو ململانێیەی یەکێتی لەگەڵ پارتی
پەیوەندی بەو خاڵەوە هەیە کە بافڵ لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆی بەجێماوە، ئەویش
بەزمانە پۆپۆلیستییەکەی "سەر دانەواندنە بۆ پارتی".
لە سەر ئاستی کۆمەڵایتیش بافڵ بە وزەیەکی زۆرەوە مامەڵە
لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتی جەماوەرییەکان دەکات، چەندان نموونە هەنە بۆ ئاماژەپێدان
بەڵام دیارترینییان دەکرێت پرسەی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان بێت
کە ئەو توانا و ئیلیتیزاماتە کۆمەڵایەتییەی بافڵی تاڵەبانی دەرخست، بەجۆرێک کە سێ
رۆژ بەسەر یەکەوە لەگەڵ ماڵباتی ئاکام
عومەر بەپێوە لە دەرگای مزگەوت دەوەستا، ئەمە لە چاوی خەڵک هەتا لە رووی سیاسیشەوە
ئەخلاقێکی وەفاداری کۆمەڵایتییە دواجار دەچێتە خەرمانەی هەڵکشانی کێرڤی جەماوەری
سەرۆکە تازەکەی یەکێتی. لە رووی راگەیاندنیشووە تاڵەبانی کوڕ ئەگەرچی خۆییان
کەناڵی میدیایی زۆر بەهێزیان نییە، بەڵام میدیاو سۆشیال میدیا زۆر بە وردی
بەکاردەهێنێت. چاوپێکەوتەنەکی رووداو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بە ملیۆنان تەماشاکاری
هەبوو، بە تەواوی لە بەرژەوەندی پەیامی تاڵەبانیدا بوو بۆ رای گشتی هەرێمی
کوردستان، کە یەکێکە لەم چەند نموونەیە. هەروەها ڤیدیۆگرتنی سەردانەکەی بافڵ بۆ
رۆژئاوای کوردستان و دۆکیمێنتکردنی بەڵگەیەکی ترە لە بواری چاڵاکی سیاسی و میدیای
سەرۆکی یەکێتی.
دوایین چاڵاکی بافل تاڵەبانی کە بەشێکی زۆری جەماوەری
یەکێتی و حزبەکانی تریش بانگاشەی بۆ دەکەن پرسی "پاڵپشتیکردنە لە رۆژئاوای کوردستان"،
کە پێشتر لاهور شێخ جەنگیش شانازی زۆری پێوە دەکرد، گەرچی بەشێکی ئەو گوتارە تەنیا
بۆ دژایەتی پارتی بوو. هەڵبەتە من نازانم ئامانجی نهێنی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی
بۆ رۆژئاوای کوردستان چییە، بەڵام ئەوە دەزانم کە ئەمە بۆ یەکێتی و جەماوەری بەشێکی
زۆری حزبەکانیش تریش مارکێتینگ و وەبەرهێنانێکی سیاسییە، گوزارشت لە تێگەیشتنی
بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ کاری حزبی لە هەرێمی کوردستاندا. لە سۆنگەیەکی ترەوە ئەم
سەردانەی تاڵەبانی پڕکردنەوەی ئەو بۆشایەیە کە لە گوتاری نەتەوەیی یەکێتی-دا
دروستبووە لە دوای پرسی ١٦ ئۆکتۆبەر کە لە سەر ئاستی جەماوەری نەک تەنیا لە هەرێمی
کوردستان بەڵکو لە بەشەکانی تری کوردستانیش یەکێتی وەک هۆکاری شکستپێهێنانی
ریفراندۆم دەبینرا. ئەم سەردانەی تاڵەبانی پاڵپشتیێکە بۆ گوتاری نەتەوەی بە تایبەت
لە باکورو رۆژئاوای کوردستاندا، کە یەکێتی بێمەترسیتر دەیبینێت لە رووی سیاسی و جیۆپۆلۆتیکییەوە وەک پشتگیری کردن لە
رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم سەردانەی تاڵەبانی لەوانەیە لە رووی ناوخۆییەوە دەسکەوتێکی
سیاسی بێت، بەڵام لە رووی هەرێمییەوە بە تایبەت بۆ پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ تورکیا
لێکەوتەیەکی نەرێنی دەبێت. مەگەر ئەوە نەبێت کە لەپێشدا تاڵەبانی رەزامەندی تورکیا
یان ئێرانی وەرگرتبێت، یان پەیامێکی ئەوانی پێبێت و خەریکی ناوبژیوانی بێت، هەرچەندە
ئەمە تەنیا ئەگەرێکی لاوازە بەڵام مەحالیش نییە. لەگەڵ ئەوەش رەزامەندی تورکیا بە
دوور دەزانم بۆ ئەو سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای کوردستان. کەچی ئەگەر لە
گۆشەیەکی تردا شرۆڤەی ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بکەین بۆ رۆژئاوا، ئەوا دەچێتە خزمەت
پارتی، چونکە جارێکی تر جەخت لە گرنگی پێگەی سیاسی و جیۆپۆلۆتیکی پارتی دەکاتەوە
بۆ تورکیا، بەو واتاییەی لە چاوی تورکیا ئەگەر پارتی لاوازبێت جێگرەوەکانی پارتی
چەندە مەترسیدارن بۆ تورکیا. ئەمە وا دەکات تورکیا بە ئاسانی دەستبەرداری
دۆستایەتی پارتی و دواتریش هەرێمی کوردستان نەبێت، ئەگەر چی دۆستایەتی تورکیا
هەمیشە سنوردارە بۆ هەرێمی کوردستان.