بەپەلە.. فەرمانى لەفە و مام لەتیف دەستگیرکران
07:16 - 17/02/2025
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگاى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند، هەشت کەسیان بە تۆمەتى خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، دووان لەو تۆمەتبارانەى دەستگیرکراون، فەرمانى لەفە و مام لەتیفن، کە لەچەند رۆژى رابردوودا لە لایڤێکى تیکتۆکدا سوکایەتییان بە یەکترى دەکرد و ڤیدیۆکەیان بەشێوەیەکى بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.