بەپەلە.. ئەمریکا فشار دەکات نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران رابگیرێت
09:16 - 21/02/2025
زەمەن - هەولێر
ئاژانسی رۆیتەرز نوسیویەتی «ئەمریکا فشار دەکات نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران رابگیرێت، چونکە ناردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران لە سوودی ئێرانە، زاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە بێکاریگەریی دەکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی ترەمپ پێی وایە فرۆشی نەوتی کوردستان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی خاو.
لای خۆیانەوە چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزیان وتووە، ئیدارەی سەرۆک ترامپ فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بدات یان لەگەڵ ئێراندا ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی ئێران کە واشنتن بەڵێنی داوە وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئەوپەڕی فشار”ی ترەمپ بۆ سەر تاران کەم بکاتەوە.
رۆیتەرز ئەوەشی نووسیوە، ترەمپ دەیەوێت سودانی پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، واشنتن فشار لە بەغداد دەکات نەوتی کوردستان لەڕێی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت کە بڕەکەی رۆژانە 300 هەزار بەرمیلە
وەزیری نەوتی عێڕاق رۆژی دووشەممە رایگەیاند بوو لە ماوەی هەفتەیەکدا دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، رۆیتەرز رایگەیاندووە قسەکانی وەزیری نەوتی عێڕاق لەژیر فشاری حکومەتی ئەمریکا بوو