سبەینێ لە سلێمانی شاندی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
06:26 - 21/02/2025
زهمهن - ههرێمی كوردستان
شاندی
دانسوتانکاری پارتی و یەکێتی بڕیارە سبەینێ شەممە، لە بارەی دواین پەرەسەندنەکانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.
سبەینێ شەممە لە
سلێمانی هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەسەر دواین
پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن.
سەعدی پیرە، له
لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد كه، باسی لەوەشکرد: تیمی تەکنیکی یەکێتی و
پارتی لە ماوەی ڕابردوودا رەشنوسێکیان وەک ستراتیژی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو
ئامادەکردووە و وابڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو ستراتیژە بکەن
کە دەبێتە بناغەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.
زهمهن زانیویهتی كۆبونهوهكه بۆ بڕیاردانە لەسەر ئەو ستراتیژەی لایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوولا ئامادە کراوە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا هەردوولا لیژنەیەکی تەکنیکیان بۆ نوسینەوەو کارنامەی کابینەی داهاتووی حکوومەت پێک هێنابوو، ئەو لیژنەیەش پێنج کۆبوونەوەی کردوو ڕەشنوسەکەی ئامادە کرد کە سبەینێ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ڕەشنووسە کۆدەبنەوە.
پێشتر مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی بیرۆکەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکوومەت و تەنیا یەک دوو خاڵ ماون کە پێویستی بە گفتوگۆ لە ئاستێکی دیکەدا هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ دەکرێت و خاڵە ناکۆکەکان کۆتایی پێ دەهێندرێت.
وتەبێژی پارتی، ڕاشیگەیاند: هەردوو لا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەت پەلە بکرێت.