1076 کوردستان

ژنێک کوژرا

12:21 - 19/02/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

ژنێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە چەقۆ لە لایەن باوکییەوە کوژرا، دەشڵێن، ئەو ژنە کوردە بە بیانووی شەرەف کوژراوە.

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند ژنێکی کورد بە ناوی سەیزادە دنیا حوسێنی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی بریەخانی سەربە داڵاهۆی کرماشان لە لایەن باوکیەوە بە ناوی سەیەدوڵا حوسێنی بە چەقۆ کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە کوردە بە بیانووی شەرەف لەلایەن باوكیەوە کوژراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی رابردوودا چوار ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن