36وتار

کێشەکە لە پڕۆژەی (هەژماری من) دا نییە، کێشەکە لە متمانەی سیاسیدایە..

3/27/2024 1:24:00 PM
د.فاروق عەبدول

متمانەی سیاسی چییە؟؟

متمانەی سیاسی رەگەزێکی چارەنووسسازە لە پرۆسەی حوکمڕانی و شەرعیەتی دیموکراسدا، کە پەیوەستە بە هەڵوێستی سیاسی هاووڵاتیان بەرامبەر بە دامەزراوە گشتییەکان و نوخبەی سیاسی لە سیستەمی سیاسی دەوڵەتدا.

 

متمانەی سیاسی واتە هەڵسەنگاندنی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی تا چەند دەسەڵات و دامەزراوە سیاسییەکان پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە پێیاندراوە، هەروەها دەربڕینی هەستی هاوڵاتیانە سەبارەت بە هەندێک پرسی سیاسی.

 

متمانەی سیاسی بریتییە لە باوەڕی هاووڵاتیان بەوەی کە حکومەت یان سیستەمی سیاسی بەشێوەیەک کاردەکات کە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانیاندا بگونجێت، ئەو هاووڵاتیانەی متمانەیان بە حکومەت هەیە زیاتر پابەندی یاساو پڕۆژەکانی حکومەت دەبن.
 متمانەی سیاسی ڕەنگدانەوەی ئەدای حکومەتە لەلای هاوڵاتیان..

 

لەبەر ئەوە، دەبوو حکومەتی هەرێم بەر لە دەستپێکردنی پرۆژەی (هەژماری من)، بەشێوەیەکی پلەبەند کاری لەسەر بەرزکردنەوەی متمانەی سیاسی بکردبایە کە ئەگەر ئێستا دیراسەیەکی مەیدانی وردو راستەقینە لەم بوارەدا بکرێت رەنگە ئاستی متمانەی سیاسی هاوڵاتیان بە ئەدای حکومەت لە نزمترین ئاستدا بێت کە نزیکە لە سفرەوە..


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن