1674 ئابوری

بەهاى تمەن زیاتر دابەزى و ژمارەیەکى پێوانەیى نوێى تۆمارکرد

07:25 - 10/02/2025

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ بەهاى تمەنى ئێرانى زیاتر دابەزى، 100 دۆلار بە نۆ ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش نزمترین نرخە لە مێژووى دراوەکەدا بەرامبەر دۆلار.

 

بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، بەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان و دابەزینى بەهاى دراوەکەیان، رێژەى بێکارى لە ئێران زیادیکردووە و کرێى خۆراک و کرێ خانوو بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەتەوە.

 

هەروەها مامەڵەکارانى بازاڕە داراییەکان، هۆکارى دابەزینى بەهاى تمەنى ئێرانى بۆ هەڕەشە و سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران دەگێڕنەوە، پێشبینى دەکەن لەم چەند رۆژەدا بەهاى 100 دۆلار بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن