133وتار

ڕێککەوتنی مەزڵوم عبدی و ئەحمد شەرع

3/11/2025 12:01:00 PM
ئومێد خدر

 خاڵە بەهێزو لاوازەکانی ڕێکەوتنەکە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا چیە؟

 ئەو خاڵانەی لەبەرژەوەندی کوردن.
١-خاڵی بەهێزی ئەم ڕێکەوتنە ڕێگریکردنە لەخوێن ڕشتن و شەڕ تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت گرنگە و دەستکەوتێکی گەورەیە.
٢-بەم ڕێکەوتنە ئەگەر وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت چیتر چەتەکانی تورکیا هێرش ناکەنە سەر هەسەدەو ڕۆژئاوای کوردستان
٣-گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێن و زێدی خۆیان ئاوارەکانی عەفرین و گرێ سپی ..هتد
٤-دانپێدانانی دەسەڵاتدارانی هەتەشە و قەتەر ئاماژەیە بۆ نەرمی نواندنی ناچاری تورکیاش بەو واقعەی کەلەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.
٥- ئەم ڕێکەوتنە بەنێوەندگیری ئەمریکیەکان کراوە ئەمەش خاڵی هێزە بۆ کورد.
٦-کورد پێکهاتەیەکى سەرەکى سووریایە و مافەکانى گرەنتى کراوە.

خاڵە لاوازەکانی ڕێکەوتنەکە  بۆ کورد ئەوەی لە قازانجی هەتەشەیە
١- لەئێستادا احمد شەرع زۆر پێویستی بەهەنگاوێکی سیاسی و دیبلۆماسی هەبوو بۆ شاردنەوەی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژیەی کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامیدا دژی خەڵکی مەدەنی و عەلەوییەکان، چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی ئەم تاوانە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت بۆ احمد شەرع کە پاشخانێکی پاکی نیە. ئەم ڕێکەوتنە بۆ ڕوو سپیکردنەوەی بوو
٢- تێکەڵکردنی هێزەکان و دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان ڕەنگە لەداهاتودا ببێتە مەترسی لەسەر هەسەدەو ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت بۆ دوو هێزی جیاواز لەڕووی ئایدۆلۆژی و سیاسیەوە هەتەشەو هەسەدە! پێدەچێت ئەم ڕێکەوتنە تاکتیکی بێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو شوێنە ستراتیجیانەی کەلەئێستا لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان وەکو دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان.
٣-له ڕێکەوتنەکەدا باسی مافە دەستوریەکانی کورد نەکراوە تەنها باسی بەشداری سیاسی کراوە، کورد لەڕۆژ ئاوا چاوی لەسەر خۆسەری بەڕێوبەری و فیدڕاڵیەتە بەڵام لەو ڕێکەوتنە هیچ باس نەکراوە.
٤- احمد شەرع وەکو سەرۆک کۆماری دەوڵەتی سوریای عەرەبی خۆی ناساندوە کەئەمەش بۆ ئایندە مەترسیدارە و ئاماژەیە  بەبڕوا نەبون اعتراف نەکردن بە نەتەوەی کوردو پێکهاتەکانی تری سوریا، هەرچەن لەخاڵێکیاندا ئاماژە بەوە دەکات کە کورد پێکهاتەیەکی ڕەسەنی سوریایە ، بەڵام ئمیزای کۆتایی وەکو سەرۆک کۆمارێکی عەرەبی سوریا کردوە
٥- لەڕێکەوتنەکەدا باسی کورد نەکراوە وەکو نەتەوە، بەڵکو وەکو  کۆمەڵگەی کوردی باس کراوە.
لەکۆتاییدا نوسین لە سەر کاغەز ئاسانە عیبرەت لەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەدایە بەو هیوای کوردانی ڕۆژئاوا بۆ هەمیشە لەئاشتیدا بژین و بگەن بەمافە دەستوریەکانیان لەحکومەتی تازەی سوریا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن