ساڵح موسلیم: رێککەوتنى نێوان عەبدى و شەرع بەگوێرەى نامەکەى ئۆجەلان کراوە
08:21 - 11/03/2025
زەمەن - کوردستانى
ساڵح موسلیم، گوتەبێژى کاروبارى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکرات (پەیەدە) دەڵێت، رێککەوتنەکەى نێوان مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیى هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى کاتیى سوریا بەگوێرەى نامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە کراوە.
ساڵج موسلیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى فورات نیوز گوتوویەتى، دەتوانین بڵێین بەم ڕێککەوتنامەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بووە، لەم قۆناغە بەدواوە لە هەموو ڕوویەکەوە هابەشی دەوڵەتین. هێزی ناوبژیوانی نێونەتەوەییش هەبوون، ئەوان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
گوتووشیەتى، ئەم ڕیککەوتنامەیەیی کە واژۆی لەسەرکراوە بە پێی ئەو نامەیە کراوە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوای ناردبوو، دەشڵێت، بە دڵنییاییەوە ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەییدا باسی بێ چەککردن و چەکدانانی لە رۆژئاوا نەکردووە.