1508 کوردستان

کاتى ناردنى مووچەى مانگى 10 راگەیەندرا

08:05 - 21/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژى داهاتوودا مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکرێت.

 

ئیخڵاس دلێمى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتى دارایى عێراق سەرقاڵى گواستنەوە پارەیە لە خشتەى چاودێرى کۆمەڵایەتییەوە بۆ خشتەى مووچە بۆئەوەى مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرى دارایى پێویستى بە واژۆى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراقە بۆئەوەى بتوانێت ئەو گواستنەوەیە بکات.

 

راشیگەیاند، لەم دوو رۆژەدا ئەو پرۆسەى گواستنەوەیە تەواودەکرێت و مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە خەرجدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن