19وتار

نوکە، کاتی گۆڕانکارییە

12/3/2024 8:56:00 PM
شەم ساڵح

 – کاتی ئەوە هاتووە ئەردۆغان ڕاپێچی دادگا کرێت! لە جیهانێکدا کەزۆرجار دادپەروەری ولێپرسینەوە زۆرناوازەن، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای هەنگاوێکی بەرچاوی ناوە بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ ویۆاڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل.
 گومانی تاوانی دژ بە مافی مرۆڤایەتی وتاوانی جەنگیان لەسەرە وئەم بڕیارە وەرچەرخانێکی گرنگە لە مافەکانی مرۆڤدا. به ڵام له سایه ی ئه م بڕیاره دا پرسیارێکی دیکه خۆی دێنێتە پێشێ ئەویش ئایا: بۆچی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لە هەمان لێکۆڵینەوە وبەرپرسیارێتی و ستەمکاری  ڕزگاری دەبێت؟ ئەردۆغان چەند ساڵێکە هێڕشێکی دڕندانە وسیستماتیکی دژبە گەلی کورد پیادەدەکات کەسریینەوەی مافەسەرتاییەمرۆڤیەکانە، ڕژێمەکەی درێخی ناکات لەهێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ قرکردنی خەڵکی سیڤیلو بێتاوان – ژن ومنداڵ وبەساڵاچوو لەگشت مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێ بەش کردون. تەنها ئامانجە سەربازییەکانی نەکردۆتە ئامانج، بەڵکونەخۆشخانە وسەرچاوە ئاوییەکان ووێستگەکانی کارەبای بۆردومان کردووە ولە ئەنجامدا کارەساتی گەورەی مرۆیی لێکەوتووەتەوە. ئەم کردەوانەتەنیا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی نین؛ بەڵکو لەلایەک شەرمەزاریشە بۆهەمووکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە چاویان لەئاستی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە کوێربووە لە لایەکی تريش ڕوونە کە دوو ستانداردێکی نائارامکەر لە شێوازی کاردانەوەی جیهان بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هاتۆتە کاییەو. ئەوەندەی پەیوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە، وادیارە دیموکراسی لە کۆدەنگییەکی بێدەنگدا خەریکە دەشکێت. بۆچی ئەردۆغان کە مێژوویەکی خوێناوی چەپەڵی هەیە، هێشتا بە ئازادی ڕێدەکات لە کاتێکدا سەرکردەکانی دیکە دەدرێنە دادگا؟ ئەمە پرسێکە کە چیتر ناتوانین پشتگوێی بخەین. کاتی گۆڕانکای هاتوە! کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەنگاو بنێت. کاتی ئەوە هاتووە خۆمان بخەینە دیوی ڕاستی مێژوو وداوا بکەین کە ئەردۆغان لەسەر تاوانەکانی بدرێتە دادگا. ڕێگەدان بە دەربازبوونی لە م بەرپرسیارێتی نەک تەنها لاوازییە بەڵکو خیانەتێکە لە هەمووئەو کوردانەی کە بەدەست دڕندەیی ئوردوگانەوە چەندین ساڵە دەناڵێنن. دەبێت ئەوە ڕوون بیت: کەس لە سەرووی یاساوە نییە، هەرچەندە دەسەڵاتیشی بەدەستەوە بێت. دادپەروەری مافێکی گشتگیرە وکاتی ئەوە هاتووە نیشان بدەین کە ئێمەپێدادەگرین لەم پرەنسیپە. پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هۆشمەندتربێت،وە فشار بکرێتە سەردەستەڵاتدارانو داوای دادپەروەری بۆهەمووان بکەین، بەبێ گوێدانە نەتەوە، نەتەوە وپەیوەندی بەرژەوەندیە سیاسیەکان. کاتی ئەوە هاتووە فشار بخرێتە سەر دادگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەدادگاییکردنی ئەردۆغان لەسەر تاوانەکانی. چیتر ناتوانین جیهانێک قبوڵ بکەین کە هەندێک سەرکردە بتوانن چیان بۆبڕەخسێ ئەوە ی دەیانهەوی بیکەن. نوکە، کاتی گۆڕانکاریە. دەبێت دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ بێتاوانەکان، بۆئەوانەی لە شەڕی دڕندەی ئەردۆغاندا گیان وخێزان وماڵ وحاڵی خۆیان لەدەستداوە. لەبیرمان نەچێت داهاتوویەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو گەلان داهاتوویەکی شایەستەیە. کاتی ئەوە هاتووە ئێمە هەنگاو بنێین، داوای لێپرسینەوە بکەین ودڵنیابین لەوەی هەرکەسێک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بدرێتە دادگا. چیتر ناتوانین خۆمان لە نادادپەروەرییەکان خافڵ کەین. دەبا دادپەروەری بۆ گەلی کورد داواکەین، بۆ هەمووئەوانەی لەژێرستەمکاریدا ئازار دەچێژن، دەبێ ئەمە بکەیینە ئاجایندای ئایندە. با پێکەوە جیهانێکی بەهێزو ودادپەروەر بەدەست بێنن- جیهانێک کە هیچ بکوژێک، یاستەمکارێک، نەتوانێت ئازادی بێ دەربەستو بێ هەلومەجی هەبێت. کاتی گۆڕانکای هاتوە کە ئێمە دەبێت پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییانە بین ! 

 شەم ساڵح ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سوید

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن