خشتەی کارەبای مۆلیدەکان لەمڕۆوە دەگۆڕێت
01:22 - 01/12/2024
زەمەن _ سلێمانی
کارەبای سلێمانی خشتەى کارپێکردنى موەلیدەکانیشى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەر خاوەن موەلیدەیەک کارپێکردنى موەلیدەکەى زیاتر لە پێنج خولەک بێت سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم بڵاوکردەوە بەمشێوەیە:
رۆژانە لەکاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانى
کاتژمێر٦:٣٠ی بەیانی تا ٨ی بەیانی کاردەکەن
کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١ی پاشنیوەڕۆ کارناکەن.
رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
هاوکات هەر ئەمڕۆ کارەبای سلێمانی، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ٩ هەزار بۆ ١٠ هەزار دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکى دیکە نرخی ئه‌مپێرەکان جیاوازیان ده‌بێت.