خوێندنەوەم لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
12/1/2024 12:43:00 PM
فازڵ کوردی
ڕوداوەکانی سوریا ئاماژەی زیندووبوونەوەی قاعیدە و داعشە لە بەرگەکی تازە لەژێر ناوی (حركة أحرار الشام الإسلامية) هاوشێوەی حەماس بزووتنەوەیەکی تیرۆریستی توندڕەوی ئیسلامیە و بەشێکە لە قاعیدە و داعش بە پاڵپشتی تورکیا.
پاش شکستی حزب اللەی لوبنانی بە پاڵپشتی ئێران لەسەر دەستی ئیسرائیل، ئێستا نۆرەی ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدە لە سوریا. شکست و هەرەسی سوپای سوریا و ڕوسیا و حزب اللە و هیزەکانی ئێران بە حەشدی شەعبی عیراقی لە سوریا ئاماژەی کۆتایی هێنانە نەک بە تەنها سوریا بەڵکو عیراقیش.
ئیسرائیل نایەوێ سنووری لەگەڵ پرۆکسیەکانی شیعەی ئێران و تیرۆرستە سوننەکانی سەر بە تورکیا هەبێ.
پرۆسەکە بە لەناوبردنی حەماس دەستیپێکرد، پاشان کوشتن و دەرپەڕاندنی پرۆکسیەکانی ئێران لە لوبنان، قۆناغی دووەم سوریا دەگرێتەوە، قۆناغی سێیەم عیراق و ئێران دەگرێتەوە.
هاوکێشەکە زۆر ئاڵۆزە لەبەر ئەوەی هەردوو باڵی سوننە و شیعە بەربەستن لە داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەکە!
داڕێژەری نەخشەکە ئیسرائیلە بە پاڵپشتی ئەمریکا. ئیسرائیل پێویستی بە هاوبەشی هەیە لە ناوچەکە! تاکە هاوبەشی سەرەکی لە داڕشتنەوەی نەخشەکە کوردە، لەناو کوردیش هێزەکانی سوریای دیموکراتە لە ڕۆژئاڤا.
شیعە نزیک بۆتەوە لە کۆتایی لەسەر دەستی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا، گرووپە تیرۆرستە سوننەکان پێویستە کۆتاییان پێ بێ لەسەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی ئەمریکا.
تاکە کێشە لەبەردەم هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها ئەستێرە سۆرەکەیە.
پێویستە بە زووترین کات ئەو ئەستێرە سۆرە لەخۆیان دوورکەنەوە