بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 10 و 11 و 12 داوایەک لە سودانى دەکرێت
08:48 - 03/12/2024
زەمەن - کوردستانى
سەرچاوەیەک لە وەزاراتى دارایى عێراق رایگەیاند، بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 10 و 11 و 12 فوئاد حوسێن جێگیرى سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق، داواى لە محەمەد شیاع سودانى کردووە جگە لەو سێ 761 ملیارەى بڕیارى ناردنى دراوە بۆ ئەو سێ مانگەى کۆتایى ساڵ، بڕى 400 ملیارى دیکەش بنێرێت بۆئەوەى مووچەى هەرسێ مانگەکەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەتەواوەتى بدرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، بەغدا بڕى 761 ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى 10 خستووەتەسەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێم، بەڵام هێشتا حکومەتى هەرێم پارەکەى رانەکێشاوە و چاوەڕوانى وەڵامى سودانییە بۆئەوەى 200 ملیارى دیکەى بخاتەسەر و ئەو کورتهێنانەى دروستبووە پڕى بکاتەوە ئینجا دەست بە دابەشکردنى مووچە بکات.