2697 کوردستان

پێنج پەرلەمانتار کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

02:25 - 02/12/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەلەمانی کوردستان، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کردوە و پێنج پەلەمانتار، کە دوو پەرلەمانتاری پارتی و دووانی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێن خۆیان کاندید کرد.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی محەمەد سلێمان، بەشێوەیەکی کاتی بەڕێوەچوو، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کردوە و هەریەک لە کوردەوان جەمال لە نەوەی نوێ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و میران محەمەد لە یەکێتی و ڤالا فەرید و هەڵگورد نەجیب لە پارتی خۆیان کاندید کرد.

هەروەها، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هوریەل لە عەدنان حسێن، بەهجەت عەلی، مەرد عەلی ڕەسوڵ و ئومێد حەمەساڵح خۆیان کاندید کرد.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان، شیرین یونس، شلێر غەفور، سەوسەن کاکەمەند، ڕامی نوری، هاڤین سەعید، نەجدەت نوری خۆیان کاندید کرد.

بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە، کە 43 ئەندام ئامادەبوون، سەرۆکی کاتی پەرلەمان وتی: پشوویەک وەردەگرین تاوەکو ئەوکاتەی رێژەی یاسایی تەواو دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن