بەهرۆز قەشانی ، سیمبوڵی ئاوەدانی
12/21/2024 3:31:00 PM
ئەنوەر حسێن (بازگر)
بەهرۆز قەشانی یەکێک لە سیما دیارەکانی کوردستان و سیمبوڵێکی گەورەی سلێمانی.
ئەندازیاری ئاوەدانی و شارستانی و پاک و شۆرشگێر ،بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
بەهرۆز قەشانی ، جیا لەوەی لە دەورانی گەنجی و جەوانی لە ریزی تەشکیلاتی نهێنی شۆرش بوو، بە بیروباوەرێکی ئینسانی و نیشتیمانی، عەدالتخوازانە هەنگاوی دەنا بۆ بەدیهێنانی کوردستانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دادپەرەروەر ، دور لە نا یەکسانی و گەندەڵی.
ئەو باوەری وابوو تا گەندەڵی بنەبر نەکرێ ، خۆشگوزەرانی بەدینایەت ،بۆیە چ لە دەورانی مدیریەتی لە کەرکوک و دامەزراوە حزبی و حکومیەکانی و بە تایبەتی لە سەردەمی پارێزگاربونی لە شاری سلێمانی (2010-2015) هەموو رەنج و شەونخونی لەو پێناوەدا بوو.
خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی شاری سلیێمانی شایەدی ئەوەن ، کە بەهرۆز قەشانی وەکو پارێزگار چ خۆشەویستی خەڵک بو، چ بە ئەزموون بوو، چۆن خزمەتی گەورەی ئەم شارەی کرد ، چ نۆستالۆژیایەکی بۆ سلێمانی هەبوو،
زۆر لە خەڵکی دەڵیێن هەرگیز شار خزمەتکارێکی تر و ئەندازیارێکی تر ی وا بە خۆیەوە نابییێنێت.
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە دەبئ بڵێم، کوردستان و شاری سڵیمانی سیمبوڵێکیان لە دەستدا کە پرکردنەوەی کارێکی یەکجار قورس و دژوارە.
یادی هەمیشە زیندوە و رێگای پر ڕێبوار و ئامانجەکانی بەرز رادەگرێن