پارتی لە هەولێر میوانداری کێ دەکات؟
2/10/2025 5:36:00 PM
ئەرکان محەمەد
پاش ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان
بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن، ئومێد خۆشناو وتی، "ئێمە میوانداری ئەو ڕەزا گرانانە
ناکەین"، لەکاتێکدا ئەوانە میوان نەبوون و خاوەن ماڵن، بەڵام لەو شارە ئەزیزەدا
پارتی میوانداری زۆر کەسی دووژمنی گەلی کوردی کردووە لەوانەش:-
یەکەم- پارتی لە شاری هەولێر کادیرانی میت و
کورد کوژان میوانداری دەکات و پارێزگاریان لێدەکات، کە گەورەترین دووژمنی کوردن و
هەروەها لەسەر قەڵای هەولێر ئاڵای تورکیا بەرز دەکاتەوە، بەڵام بازگەکانی بەڕووی
مامۆستایان کە شکۆی میلەتن دادەخات.
دووەم- جێگای بەعسیەکان و ئەنفالچیەکان دەبێتەوە،
کە پێشتر کاکەمین نەجار، بەرپرسی باڵای پارتی خۆشی شاهیدی ئەوەی داوە، کە بەعسیەکان
لەژێر دەستی پارتی پارێزراون، لە نمونەی ئەوانەش عیزەت دووری و کوڕانی سوڵتان
هاشم، کە سەرسەخترین دووژمنی کورد بوون.
سێیەم- پارتی لە شاری هەولێری ئەزیزی پایتەختی
کوردان جێگای سەدان کچە بەناو مۆدێلی کردووەتەوە و بە پارەی دزراوی ئەم میلەتە وەک
بزنسمان و سەرمایەدار وێنایان دەکات، لەکاتێکدا دەزانین ئەوانە کێن و لە گوندی
لووبنانی سەرقاڵی چین.
چوارەم- لە شاری هەولێر تورکمانەکان ئازادن خۆپیشاندان
لەبەردەم قەڵای هەولێر ئەنجام بدەن، بەبێ ئەوەی بەرپرسانی پارتی جورئەتیان هەبێت،
لێشیان نزیک بنەوە، تەنانەت ئەگەر سوکایەتیش بکەن.
پێنجەم- هەموان دەزانین، پارتی بە هێزی سوپای
تورکیا و دەبابەکانی بەعس هەولێری داگیرکردووە و هەمیشە خزمەتکار و پێشڕەوی
دووژمنانی کورد بووە و لە هەمانکاتیشدا دووژمنی هەموو کوردێکی دڵسۆز بووە و لە مێژوشدا
زۆرترین خیانەتی لە گەلەکەمان کردووە.
شەشەم- لە هەولێر بکوژە هەڵاتوەکانی ڕۆژانی ١٧ی
شوبات و ڕۆژانی دوای میوانداری دەکرێن، بەڵام ڕێگە نادرێت مووچە خۆران، کە مووچەکانیان
لەلایەن مەسرور بارزانی و تیمە شکتخواردوەکەی دزراوە داوای مافەکانیان بکەن.
حەوتەم- پارتی لە هەولێر میوانداری ئەنەکەسە دەکات
و لە بودجەی دزراوی هەرێم مووچەیان پێ دەدات و دژی ڕۆژئاوای کوردستان و جێبەجێکردنی
پلانەکانی تورکیا لەسەر کورد بەکاریان دێنێت، کەچی میوانداری مامۆستایان ناکات، کە
هەموان قەرزاریانین.
تێبینی- هەولێر شارێکی ئەزیزە و مەبەستم لە کۆی
نوسینەکەم، ئاڕاستەی دەسەڵاتە قۆرخکار و خۆسەپێنەکەی پارتیە، نەک هاوڵاتیانی خۆشەویست
و میوان دۆستی هەولێر.