2065 ئابوری

هه‌واڵێكی ناخۆش.. به‌غدا به‌نیازه‌ زیاده‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ له‌ هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه‌

11:09 - 10/02/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "موچەی خانەنشینان لەمانگی دوو دا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت".

سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"موچەی خانەنشینان لەمانگی دوو گۆڕانکاریی بەسەردادێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێدەکرێت واتە لە23ى 11ى 2022 بەدواوه‌".

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر

موچەی خانەنشینان لەمانگی ٢ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ بەدوا. ئەوەی پێشتر هەرێم موچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوەو دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە!.

ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لەهەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن