سەدان باڵەخانەی حکوومەت دەفرۆشێت..
10:03 - 05/03/2025
زەمەن – جیهانی
400 باڵەخانەی فیدراڵی
لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە لیستێکدا بڵاوکراوەتەوە، کە تێدایە کە دەڵێن ڕەنگە
دایان بخات یان بیان فرۆشێت، کە باڵەخانەی 'FBI' و وەزارەتی دادی تێدایە.
لیستەکە لەلایەن
ئیدارەی خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، هەندێک لە باڵەخانە دیارەکانی
وڵاتەکە لەخۆدەگرێت لەنێویاندا دادگا و باڵەخانە ئیدارییەکان و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل.
لە واشنتن، لیستەکە
باڵەخانەی جەی ئێدگار هوڤەر، کە بارەگای 'FBI'ـی
تێدایە و هەروەها باڵەخانەی ڕۆبەرت ئێف کێنێدی سەر بەوەزارەتی داد، باڵەخانەی کۆنی
پۆستە کە ترەمپ هۆتێلێکی تێدا بەڕێوە دەبرد، لەگەڵ بارەگای خاچی سووری ئەمەریکی، هەروەها
لیستەکە بارەگای چەندین دەزگای فیدراڵی تێدایە، وەک وەزارەتی کار و وەزارەتی نیشتەجێکردن
و گەشەپێدانی شارستانیی.
زۆرێک لەو باڵەخانانەی
کە لە لیستەکەدا بۆ فرۆشتن یان داخستن ناویان بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ لە مێژە ڕەخنەیان
لێدەگرێت و کردوویەتە ئامانج، دیارترینیان FBI و وەزارەتی دادە، هەروەها FBI و بارەگای سەرەکی وەزارەتی نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی شارستانیەت، نموونەی بەرچاوی
ئەو شێوازە تەلارسازییەن کە ترەمپ ساڵانێکە هەوڵی نەهێشتنی دەدات، چەنک شێوازەکانیان
کلاسیکن.