332 کوردستان

"د. ئومێد عه‌لی تەنیا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌چووەتە ژێر باری گەندەڵی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌"

02:39 - 17/08/2023

"زەمەن"


کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن د.ئومێد عه‌لی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار، هیچ گەندەڵییەکی مادی و ئه‌خلاقی نییە و تەنانەت عیادەی دەرەوەی نییە، ده‌ڵێن تەنها هۆکار ئەوەیە نەچوەتە ژێر باری گەندەڵییەکانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان:



تەندروسـتی سلێمانی
پاش ململانێکی زۆری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ د.ئومێد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار، ئەمڕۆ سباح هه‌ورامی دکتۆر ئومێدی لە پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لابرد.
جێگای باسە د. ئومێد کەسێکی دڵسۆزو پاک و خزمەتگوزارو پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییەو هیچ گەندەڵییەکی مادی و ئه‌خلاقی نییە و تەنانەت عیادەی دەرەوەی نییە و هەموو کارێکی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە دەکات.
 تەنها هۆکار ئەوەیە نەچوەتە ژێر باری گەندەڵییەکانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی . هەموو پزیشک و کارمەندان وهاووڵاتیانی سلێمانی ئەو شایەتییە دەدەن.

بەڕێوەبەری گشتی دەیەوێت کەسێکی نزێکی خۆی بخاتە شوێنی وەک ئەوەی لە هیواو شە هید ئاسۆ و ن. فێرکاری و بەشە سەرەکییەکانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستییە گرنگەکان و لیژنەکانی کڕینی دەرمان و ئامێری پزیشکی.


ئەم بەڕێوەبەرەگشتییە ماوەی پێنج ساڵە بەڕێوەبەرە جگە لە کاولکاری و گەندەڵی لە تەندروستیدا و ئەوەی پێشتریش بنیادنرابوو هەمووی داڕمان لە پێناو بەرژەوەندی خۆی و چەند کەسێکی نزیکی خۆی.

بەداخەوە نە لە حیزب و نە لە حکومەت کەس ناپرسێت بۆچی وا لەتەندروستی و تەندروستی هاوڵاتیان دەکات.
ئەگەر یاساو ڕێسا هەبێت دەبێت ناوبراو لە دادگایەکدا دادگای بکرێت و سزای بدرێت بە پێی تاوانەکانی.
لێرەوە داوا لە وەزارەتی تەندروستی و داواکاری گشتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان دەکەین ئەم کاول کاری یە ڕابگرن. لێپێچینەوە لەناوبراو دارودەست گەندەڵەکەی بکەن.

کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن