26 کوردستان

یەکێتی و یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدان

03:49 - 28/11/2024

زەمەن – سلێمانی

شاندێکی یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی ئەو حزبەوە پێشوازی لێکرا.

ئامانج لە سەردانی یەکێتی بۆ لای یەکگرتوو لە چوارچێوەی دەستپێکردنی دانووستانەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠ یەمی حکومەتی هەرێم.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوێنێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد، لەلایەکی دیکەشەوە پارتی سەردانی نەوەی نوێی کرد.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن