لە ئەنجامى ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران لە دەریاى ئیجە ژن و منداڵێکى کورد گیانیان لەدەستدا
07:29 - 28/11/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ بەلەمێکى کۆچبەران لە دەریاى ئیجە ژێرئاوکەوت، لەئەنجامدا ژن و منداڵێکى کورد کە لە بەلەمەکەدابوون گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەى زانیارییەکان، بەلەمەکە کاتژمێر حەوتى بەیانى لە نزیک دوورگەى سامۆس لە دەریاى ئیجە ژێرئاوکەوتووە، ژمارەیەک کۆچبەرى تێدابووە کە پێنجیان کوردى خەڵکى هەرێمى کوردستان بوون، لەئەنجامدا ژن و منداڵێکى کورد گیانیان لەدەستداوە و سێ هاووڵاتییە کوردەکەى دیکە کە یەکێکیان هاوسەرەى ژنە خنکاوەکە بووە رزگاریان بووە.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، ژنەکە خەڵکى سنوورى سەروچاوەیە و مێردەکەى خەڵکى چەمچەماڵە.