هەواڵی نوێ لە بەغداوە لەسەر مووچە گەیشت
03:10 - 28/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
بە وتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری دارایی پاساو بۆ خەرجنەکردنی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە.
نەرمین مەعرووف،
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی وتووە: حکومەتی عێراق بەردەوام
دەبێت لە ناردنی مووچە، چونکە دادگەی فیدراڵی گەرەنتی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستانی کردووە.
باسی لەوەش
کردووە، لە عێراق کێشەی پارەی کاش هەیە و لە عێراقیش دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت.
دووپاتیشی
کردەوە، عێراق دەستیکردووە بە رێکارەکانی خەرخکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.