48 کوردستان

بارزانى لەگەڵ سودانى لە کۆبوونەوەدایە و دواتر لەگەڵ مالکى کۆدەبێتەوە

02:05 - 03/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

 ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە و دواتر لەگەڵ مالکى کۆدەبێتەوە.

بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی تەممووزی 2024، مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، سەردانی بەغدا دەکات.

جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی، بڕیارە سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە لەنێویاندا نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە کۆدەبێتەوە.

دوایین سەردانی مەسعود بارزانى بۆ بەغداد، رۆژی پێنجشەممە 22ـی 11ـی 2018 بوو، کە بە یاوەریی شاندێك و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی و تاوتوێكردنی پرۆسەی سیاسیی سەردانی بەغدای كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەوکاتی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسە سیاسی و ئیداری و ئەمنییەكانی عێراق پێشوازیی لێكرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن