بافڵ تاڵەبانی بۆ پزیشکیان: یەکێتی چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە
04:07 - 06/07/2024
زەمەن - سلێمانی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دەکات و دەڵێت: یەکێتی چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى نوێى ئێران
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان.
دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان