240 ئابوری

بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ هەرێم نارد

10:48 - 04/07/2024

زەمەن ٠ هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەغدا ١٨٤ ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق/لقى هەولێر بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ بڕى 184 ملیار دینار موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد تا ئێستا 414 ملیار دینارى موچەى فەرمانبەران رەوانەى هەرێم کراوە و بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێنیش وەزارەتى دارایی لە نزیکترین کاتدا خشتەى موچەى مانگى شەش رادەگەیەنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن