28 ئابوری

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

11:32 - 02/07/2024

زەمەن - ئابوری

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٨ هەزار دینار.

دوای ئەوەی دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 147,850، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر بەرز بووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٨ هەزار دینار.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق 270 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، 12 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، بەڵام ئەمڕۆ تا ئێستا نازانرێت کە چەندی خستووەتە بازاڕەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن