84 ئابوری

دۆلار بەبەرزی دەستی بە فرۆشتن کرد

10:04 - 06/07/2024

زەمەن - ئابوری

نرخی دۆلار و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

ئەمڕۆ شەممە‌ به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زەمەن"، له‌ بۆرسه‌ی هه‌ولێرو به‌غداده‌وه‌ بەدەستی گه‌یشتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هەزارو ٧٥٠ دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
دۆلار به‌ 148 هەزارو ٧٥٠ دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 159 هه‌زار دینارە
100 پاوه‌ن به‌ 185 هه‌زار دینارە.
100 لیرەی توركی بە 4 هه‌زار و 750 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هەزار و 550 دینارە

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن