نرخى دۆلار زیاتر دابەزى
08:41 - 04/07/2024
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ نرخى دۆلار بەرز و نزمى زۆرى کرد، بەیانییەکەى لەکاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراو لە هەرێى کوردستان 100 دۆلار بە 149,750 دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام ئێوارە لە کاتى داخستنى بازاڕ بۆ 148,750 دینار دابەزى.
ئێستا لە گروپاتى تێلێگرام و ئەو نوسینگانەى ئاڵوگۆڕى دراو کە بە شەویش کراوەن، 100 دۆلار بە 148،550 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.