262 جیهان

پارتی کار به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانى بەریتانیایی برده‌وه‌

10:00 - 05/07/2024

زه‌مه‌ن – جیهانی

 ئەنجامی هەڵبژاردنی بەریتانیا دەریدەخات کە دوای 14 ساڵ لە فەرمانڕەوایی، پارتی پارێزگاران شکستی گەورەی هێنا و پارتی کار کە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی بوو، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە.

 لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیادا هێزی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمارکرد و کۆتایی بە دەسەڵاتی 14 ساڵەی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدارهێنا.

لە کۆی 650 کورسیی پەرلەمان، پارتی کرێکارانی بەریتانیا 410 کورسییان بەدەستهێناوە، بە جیاوازییەکی زۆر پێش پارتی پارێزگاران کەوت کە تەنیا 131 کورسییان بەدەستهێناوە، ئەمەش بە خراپترین ئەنجامی پارێزگاران دادەنرێت لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەوە.

پارتی کرێکاران زۆرینەی رەهای دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ژمارەی کورسییەکانی بەسن بۆ ئەوەی بە تەنیا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

کییەر ستارمەر کە دەبێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا، رایگەیاند، ئەم سەرکەوتنە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانیان.

هاوکات ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرپرسیارێتیی شکستی پارتەکەی خستەئەستۆی خۆی و دانی بە سەرکەوتنی پارتی پارێزگاراندا.


دواتر چی روودەدات؟

بە کورتی، بەریتانیا دوای 14 ساڵ یەکەم حکومەتی دەبێت کە لەلایەن پارتی کارەوە بەڕێوەدەبرێت.

دوای یەکلاییبوونەوەی تەواوی ئەنجامەکان، ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی ئێستا دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکێشی شا چارڵز دەکات، ئەویش بانگهێشتی ستامەر دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. وا باویشە ئەو کۆبوونەوانە لە کۆشکی بەکینگهام بەڕێوەبچن.

هاوکات رادەستکردنی داونینگ ستریت کە باڵەخانەی حکومەتە زۆر بە خێرایی روودەدات و لەوانەیە ئەمڕۆ ستامەر بچێتە باڵەخانەکەوە.

ستامەر بەڵێنی چی داوە؟

لەگەڵ کۆمەڵێک بەڵێنی دیکە، کەیر ستامەر بەڵێنی سەرەکیی بۆ خەڵک ئەوە بوو کە ئاستی ژیان و گوزەرانیان بەرزدەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن