کاتى دابەشکردنى هاوکارییەکەى هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان راگەیەندرا
05:42 - 05/10/2024
زەمەن - کوردستانى
رۆژى سێشەممە 8ى تشرینى یەکەم، هاوکارییەکەى هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.
بەگوێرەى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى پێشمەرگە، رۆژى سێشەممە هاوکارییەکەى هاوپەیمانان بۆ مانگى نۆ بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشى راگەیاند، بەهۆى کەمبوونەوەى هاوکارییەکە، بەشێک لە پێشمەرگەى لیوا هاوبەشەکان لە هاوکارییەکە بێبەشدەبن