49 کوردستان

وردەکاری تەقینەوەکەی کەرکوک

10:57 - 05/10/2024

زەمەن - کەرکوک

تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لەبەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراودا لە کەرکوک، چوار کەس برینداربوون.

لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکووک ڕایگەیاند، لە بەردەم دوکانێکی نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، بۆمبێک تەقییەوە و بە هۆیەوە دوکاندارەکە و ژنێک برینداربوون، هاوکات دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

باسی لەوەش کرد، دوکانەکە شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو بووە، بەڵام هۆکاری بە ئامانجگرتنی نەزانراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن