ئه‌مڕۆ مووچه دابه‌شكراو مووچه‌ی مانگی نۆش دابه‌شده‌كرێت
10:19 - 04/10/2024
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
ئه‌مڕۆ هه‌ینی
4ـی 10ـی 2024، ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 8 كرا.
به‌پێی ئه‌و
خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خانه‌نشینانی شارستانی و پێشمه‌رگه
موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
حكومەتی هەرێمی
كوردستان بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 8 چاوەڕوانی خەرجكردنی 243 ملیار دیناری دیكە
بو لەلایەن بەغداوە كە وەك تەواوكاری موچەی ئەو مانگە بنێردرێت، بەڵام بەغدا لەبری
ئەوە رۆژی چوارشەممەی رابردو بەشێك لە موچەی مانگی ئەیلولی خەرجكرد كە بڕەكەی 598
ملیار دینار بو.
وەزارەتی دارایی
هەرێم رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، كه رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت
دەكرێت و دوای خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانە
مانگەكانی پێش‌و لەلایەن بەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش
دەکرێت.
وەزارەتی دارایی
راشیگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن.